بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕای نیووزی ئیتالیا، ڕۆژنامە نووسان و شارومەندانی ئیتالیایی ڕوژی چوارشەممە دوای وشداری ئورهان پاموک براوەی خەڵاتی نوبل و گیرانی ئەحمەد ئالتان رومان نوسی تورکیایی، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبە سەپێندرانی بەرتەسکییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەسەر میدیاکان و بنپێکرانی ئازادی ، لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ڕوم کۆبوونەوە.
رافائلە لوروسو بەرێوەبەری یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ئیتالیا وتی : بە پێی بانگێشتنی زومارێک لە بیرمەندان کۆبووینەتەوە و لەسەر ئەو باوەڕەین لە زیندان خستنی تاقمێک لە ببرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران ، دادگەران و مامۆستایانی زانکو و هەموو کەسانێک کە نەیاری دەوڵەتی تورکیان، هەوڵێکی بەتەواوی پڕمەترسیە و هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ خەڵکسالاری دا نییە.
کودەتای پازدەی ژوئیەی دووهەزاروشازدە بیانوویەک بۆ دەوڵەتی تورکیا بەمەبەستی گوشارخستنەسەر ڕۆژنامەنووسانە.
هەر بەم پێیە سەدوهەشت ڕوژنامەنووسی تورک گیراون و لە بەند کراون....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:١٦
News ID: 779082
ڕوژنامەنووسانی ئیتالیایی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبە پێشێلکرانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و گیرانی تاقمێک لە ڕوژنامەنووسان لە تورکیا لەبەردەم باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان لە رۆما خۆپیشاندانیان وەڕێخست.